ڕابەری باڵای ئێران بە ئامادەبوونی لە سەر گۆڕی خومەینی پەیامێک بۆ ئەمریکا ناردووە

Dîroka Belavkirin :
ڕابەری باڵای ئێران بە ئامادەبوونی لە سەر گۆڕی خومەینی پەیامێک بۆ ئەمریکا ناردووە
پەیامی کورد    ...   ڕابەری باڵای ئێران بە ئامادەبوونی لە سەر گۆڕی خومەینی پەیامێک بۆ ئەمریکا ناردووە

سەرچاوە ئیسرائیلییەکان باسیان لەوە کردووە کە عەلی خامنەیی ڕابەری باڵای ئێران بە ئامادەبوونی لە سەر گۆڕی خومەینی پەیامی "من لە تیرۆر ناترسم"ی بۆ ئەمریکا ناردووە.

ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە کە گرژییەکانی نێوان تاران و واشینتۆن گەیشتووەتە لوتکە: هەڕەشەی ڕاستەوخۆی ترامپ، جێگیرکردنی بەربڵاوی کەشتی و فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە و بونەبستی دانووستانەکان.

خامنەیی کە ساڵانێکە لە پەناگە ئەمنەكان  دەژی، ئێستا لە مەزارگەی خومەینی دا هەوڵ دەدات بە ژێستی "ئازایەتی" و "بێ باکی" هەوڵی پەردەپۆش کردنی ترس و گۆشەگیری ڕاستەقینەی خۆی بدات.

بەڵام واقیعێکی دیکە نیشان دەدات: ڕژیم لە دەرەوەی ووڵات ڕووبەڕووی زۆرترین فشاری سەربازی و گەمارۆ و دابڕانی ناوچەیی بووەتەوە؛ و لە پشت پەردەوە تەنانەت هاوپەیمانە دێرینەکانیش بێ هیوا بوون.