پەیامی کورد ... سێنتکام هۆشداری دەداتە سوپای تیرۆریستی پاسداران : خۆتان لە هەڵسوکەوتی گرژی و نائارام لە گەرووی هورمز بەدوور بگرن
لە كاردانەوەی ڕاستەوخۆ بە ڕاگەێندراوی کۆماری ئیسلامی سەبارەت بە مانۆڕی دوو ڕۆژەی سوپای تیرۆریستی پاسداران بە تەقاندنی تەقەمەنی جەنگی لە گەرووی هورمز، فەرماندەیی ناوەندی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (سێنتکام) هۆشداری دایە ئەو هێزە کە لەم ڕێڕەوە ئاوییە نێودەوڵەتییە گرینگەدا خۆیان لە هەر کارێکی ئاڵۆز و نائەمن بە دوور بگرن.
ئەم هۆشدارییە لە کاتێک دایە کە ڕژیم لە چوارچێوەی بن بەستی دانووستانە ئەتۆمییەکان و هەڕەشە سەربازییەکانی ئەمریکا و جێگیرکردنی بەربڵاوی کەشتی و فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا، هەوڵی درووستكردنی گرژی لە گەرووی هورمز دەدات.
بەم پەیامە ڕوونە، سێنتکام نیشانی دا کە ئەمریکا نەک هەر هەڕەشەکانی ترامپ بە جیددی وەردەگرێت، بەڵکوو ئامادەیە بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە ووڵامی هەر کارێک بداتەوە. گەرووی هورمز چیتر مەیدانی نەمایشی ڕژێم نییە؛ هێڵی سووری ئاسایشی جیهانییە.