پەیامی کورد... حیزبوڵا: پێویستە حکومەت ڕێکارێکی توند بگرێتە بەر کە ئیسرائیل ناچار بکات ئەوەی لەسەریەتی جێبەجێی بکات
فراکسیۆنی پەرلەمانیی حیزبوڵا "وەفاداری بۆ بەرگری"، لە بەیاننامەیەکدا بەبۆنەی جەژنی لەدایکبوونی پیرۆزی حەزرەتی مەسیح و هاتنی سەری ساڵی نوێی زایینی، هیوای خواست "کە هەموو لوبنانییەکان لەم دوو بۆنەیەدا بەو شتە شاد بن کە خودا بۆیان بەدی دەهێنێت لە ئاسایش، سەقامگیری، سەروەری و کەرامەت لە نیشتمانەکەیاندا، کە هاواری هیمەتی ڕۆڵەکانی و بایەخی بەرپرسەکانی دەکات بۆ ئەوەی ڕێڕەوە نیشتمانییە ڕاستەکە بگرنە بەر کە دەبێتە هۆی ڕاگرتنی کردەوە دوژمنکارییەکانی دوژمن و کشانەوەی تەواو و بێ مەرجی لە پاشماوەی خاکە داگیرکراوەکانی نیشتمانمان و بڕینی ڕێگەی ئەو جۆرە داواکارییانەی کە لە ڕێگەیانەوە دەسەڵات پەلکێش دەکرێت بۆ پێشکەشکردنی سازش لە دوای سازش، بێ ئەوەی هیچ پابەندییەک لەلایەن ئەوەوە هەبێت نە بۆ ڕاگرتنی تەقە و دەستدرێژی، نە بۆ کشانەوە و کۆتاییهێنان بە داگیرکارییە ستەمکارانەکەی."
وتیشی: "لەم دوو بۆنەیەدا دەستی هەموو شەریفەکانی لوبنان لە خوشک و برایانی مەسیحی و موسڵمانمان دەگووشین و بۆ هەموو بنەماڵەی شەهیدان و برینداران و ئەسیران و هەموو خێزانەکانیان جەخت دەکەینەوە کە برینی ئەوان برینی نیشتمانە کە سارێژ نابێت تا ئەو کاتەی ئامانجەکانیان لە سەروەری و کەرامەتی نیشتمانی بەدی دێت."
جەختی کردەوە کە "ئەولەویەتی نیشتمانی ئەمڕۆ کۆتاییهێنانە بە داگیرکاریی زایۆنی بۆ ئەو ناوچە و ڕووبەرانەی کە دوژمنی زایۆنی تا ئێستا لێیان نەکشاوەتەوە، سەرەڕای ڕاگەیاندنی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە ڕێکەوتی ٢٧/١١/٢٠٢٤ـەوە... واتە لە ماوەی زیاتر لە ساڵێکی تەواودا."
ئاماژەی بەوە کرد کە "ئەم کۆتاییهێنانە کە ڕاگرتنی کردەوە دوژمنکارییەکان و ئازادکردنی ئەسیرەکان لەخۆ دەگرێت، پابەندییەکن کە دەبێت دوژمن بێ دواکەوتن و بێ مەرج جێبەجێیان بکات، و پێویستە دەسەڵات لە لوبنان بە توندی ڕەفتار بکات و خۆی بەدوور بگرێت لە خلیسکانێکی ڕەتکراوە بەرەو جێبەجێکردنی ئەو مەرجانەی کە دوژمن و پارێزەرانی داگیرکارییەکەی دەیسەپێنن بە مەبەستی سووکایەتیکردن بە سوپا و گەلەکەمان و بەردەوامبوون لە پێشێلکردنی سەروەریی نیشتمانیمان لە وشکانی، دەریا و ئاسمانەوە."
زۆرتر وتی: "با دوژمن و پارێزەرە نێودەوڵەتییەکانی بزانن کە مافی لوبنانییەکان بۆ بەرگریکردن لە داگیرکاری ئەگەر بۆ سەر خاکەکەیان بەردەوام بێت، مافێکی ڕەوایە بەپێی هەموو پێوەر و ڕەچاوکردن و پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان و پێویستی بە شەرعییەتپێدان لەلایەن ترسنۆکەکان یان دەستەوستانەکان نییە."
وای بینی کە "بەئامانجگرتنی مەدەنییەکان و ئەندامانی سوپای لوبنان لەلایەن دوژمنی زایۆنییەوە، دەستدرێژییەکی شەرمەزارکەر و بێ پاساوە بە ڕەهایی. دوژمن و گەورەکانی و دەستەوستانە بێدەنگەکان لە ئاست ئەم بەئامانجگرتنەدا، سەرکەوتوو نابن لەوەی ئەم دیمەنە بکەنە شتێکی ئاسایی تا کۆتایی. پێویستە حکومەت لەبری ئەوەی پێشوەختە خۆبەخشانە پەلە بکات بۆ دەستپێکردنەوەی ئەوەی دوژمن پێی ئاسودەیە لە هەنگاوەکان، ڕێکارێکی توند بگرێتە بەر کە ناچاری بکات ئەوەی لەسەریەتی جێبەجێی بکات، بێ فێڵبازی یان هەڕەشە (ابتزاز)."
وای دانا کە "پڕۆژەی کەلێنی دارایی کە حکومەت ئامادەی کردووە، چەندین مین و ناڕوونی لەخۆ دەگرێت، جگە لە ڕێکارە ئارەزوومەندانەکان (استنسابية) کە ڕێگە بە دزانی پارەی گشتی دەدات خۆیان لە پابەندییە دادپەروەرەکان بدزنەوە بۆ لێپرسینەوەی ڕاستەقینە لەسەر ئەو بەهەدەردان و دزییەی لە پارەی سپاردەکاران (مودعین) کردوویانە، بێ ئەوەی مافە ڕەواکانیان بۆ بگەڕێنێتەوە."
هەرچەندە "فراکسیۆنەکە" پەرۆشییەکی ئەرێنی نیشان دا بۆ بەشداری کردن لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ ڕاستکردنەوەی ئەوەی دەکرێت لە ماددە ستەمکارەکان یان کەمکوڕییەکان تێیدا، بەڵام لەبەردەم بنبەستبوونی ئاسۆ بۆ وەڵامدانەوەی ئەم پەرۆشییە، پارێزبەندی (تحفظ) لەسەر پڕۆژە پێشنیارکراوەکە هەیە و پێی وایە دەبێتە هۆکارێک بۆ تێکدانی باری کۆمەڵایەتی و دارایی لە وڵاتدا و سەرچاوەی خەیبەتمەندی و تاڵی دەبێت بۆ سپاردەکاران."
فراکسیۆنەکە دووبارە جەختی کردەوە لەسەر "پێویستی ئەنجامدانی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکان لە کاتی خۆیدا و بەپێی یاسای کارپێکراو"، و داوای کرد "هەموو ڕێکارە یاساییەکان و ڕێوشوێنە پێویستەکان بگیرێنە بەر بۆ ئەنجامدانی بێ دواکەوتن، وەک پابەندییەک بەوەی لە بەیاننامەی وەزارییدا هاتووە و وەفادارییەک بۆ بەڵێنەکەی لە پەرۆشی بۆ جێبەجێکردنی شایستە دەستوورییەکان لە کاتە دیاریکراوەکانیاندا."