حەمیدرەزا سابێت زیندانی سیاسی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بە تۆمەتی سیخوڕی کردن بۆ مووساد لە سێدارە درا

Dîroka Belavkirin :
حەمیدرەزا سابێت زیندانی سیاسی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بە تۆمەتی سیخوڕی کردن بۆ مووساد لە سێدارە درا
  • حەمیدرەزا سابێت زیندانی سیاسی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بە تۆمەتی سیخوڕی کردن بۆ مووساد لە سێدارە درا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ئێران حەمید ڕەزا سابێت کە تۆمەتبارە بە هاوکاری لەگەڵ مووساد حوکمی لە سێدارەدانی جێبەجێ کرا. ئەمەش لە حاڵێک دایە کە سەرەڕای بانگەشەکانی دۆناڵد ترامپ، لە ئێران لەسێدارەدانەکان نەوەستاون.
حەمیدرەزا سابێت ئیسماعیل پوور، کوڕی غوڵامحسێن، کە لە ٢٩ی ئایاری ساڵی ١٤٠٤ دەست بەسەر کرابوو، لە ئێران بە تاوانی سیخوڕی و هاوکاری هەواڵگری لە بەرژەوەندی دەزگای هەواڵگری دوژمنکارانە (مووساد) لە ڕێگەی پەیوەندی کردن لەگەڵ ئەفسەرێکی هەواڵگری و گواستنەوەی بەڵگەنامە و زانیارییە نهێنییەکان دوای پشتڕاست کردنەوەی بڕیارەکە لەلایەن دادگای باڵا و لە ڕێگەی ڕێکاری یاسایی یەوە لە سێدارە درا .