دەست بەسەرکردنی چاوکوێرانە و ناڕوونی چارەنووسی ٢١ هاووڵاتی کورد لە شارە جۆربەجۆرەکانی ئیلام
لە ١٨ی بەفرانبار تا ٢ی ڕێبەندانی ١٤٠٤ لانیکەم ١٩ هاووڵاتی کورد، خەڵکی شار و گوندەكانی پارێزگای ئیلام بە بێ هیچ فەرمانێکی قەزایی لە لایەن هێزە سەرکوتكەرەکانی ئێران ەوە دەست بەسەر کراون.
ناوی ئەو کەسانە بریتین لە "عەلی ئەحمەد شەفیعی، ئەبۆلفەزل نەزەری، سەتار زەیدی، فەرهاد شەفیع نیا، موحەممەد زەینی وەند، سەجاد ڕەحمانی، موحەممەد مێهدی (ماکان) نێعمەتی، عیسا بەهمەنی، عەلی دانش پەژووه، عەباس جەمشیدی، ڕەزا مینایی، محەممەد شەمسی، کامیار ئەمرایی، ئەمیر ئەمرایی، عەلی ئەمرایی، ئارەش جەعفەری، نیما سەیدمیرزایی، ڕەزا تەیج، حەسەن مەردانی" هەروەها "موحەممەد و ئارمین ڕەحمانی".
بەپێی زانیارییەكان، ئەم دەست بەسەر كردنانە بە زۆری لە ماڵەكانیان یان شوێنی کارکردنیان و بە بەکارهێنانی تووندوتیژی بووە و هێزە ئەمنییەكان بەبێ خۆ ناساندن یان پێشكەش كردنی بەڵگەنامەی یاسایی دەست بەسەریان كردوون و زۆربەشیان بۆ شوێنی نادیار ڕاگوێزراون، ئەمەش نیگەرانی بنەماڵەكانیانی لێ كەوتووەتەوە.