دەست بەسەر کردنی کچە کوردێکی خوراسان کە دانیشتووی ئاڵمانیایە بە دەستی هێزە ئەمنییەکانی ئێران ەوە
دەستگیرکردنی یەڵدا عەباسی، هونەرمەندی کورد دانیشتووی ئاڵمانیا، لە مەشهەد
یەڵدا عەباسی، هونەرمەند ناسراوی کورد خەڵکی شارستانی شیروان خوراسانی باکوور و دانیشتووی ووڵاتی ئاڵمانیا، دوای سەفەری بۆ ئێران بۆ سەردانی بنەماڵەکەی، لەلایەن کارمەندانی ئیتلاعاتەوە لە شاری مەشهەد دەست بەسەر و بۆ زیندانی وەكیل ئاباد گوازرایەوە.
بە پێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، ئەو هونەرمەندە بە هۆی چالاکییەکانی لە پەیوەندی لەگەڵ بزووتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی" لە لایەن ڕێژیمەوە کراوەتە ئامانج و لە غیابی دا بە یەک ساڵ زیندان مەحکووم کراوە.
دەست بەسەرکردنی یەڵدا عەباسی نیشانەی تووندی سەرکوتی ئازادیخوازان و هونەرمەندانە و بەتایبەتی لە مانگی ڕابردوودا ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی هیچ هەوڵێکی بۆ سنووردارکردنی دەنگی نەیارانی خۆی نەپاراستووە.