پەیامی کورد ... دومای دەوڵەتی ڕووسیا داوایەک ئاراستەی سەرۆکوەزیرانی ئە ووڵاتە دەکات
دومای دەوڵەتی ڕووسیا داوای لە سەرۆک وەزیرانی ئەو ووڵاتە کرد کە ڕێوشوێنی تۆڵەسەندنەوە بگرێتەبەر ئەگەر یەکیتی ئەورووپا بڕیاری دزینی سەروەت و سامانی بانکی ناوەندی ڕووسیا بدات
🟠 خاڵە سەرەکییەکانی داواکارییەکە بەم شێوەیەن:
🔸یەکیتی ئەورووپا ئامادەیە قەرزێکی "قەرەبووکەرەوە" بداتە ئۆکراین لەسەر تێچووی سەروەت و سامانی بانکی ناوەندی ڕووسیا، بەڵام مۆسکۆ زەرەر ناکات و قەرەبوو ناداتەوە.
🔸ئەگەر یەکیتی ئەورووپا سەروەت و سامانی ڕووسیا بدزێت، ڕووسیا دەتوانێت سەروەت و سامانی ئەو کەسانەی کە دانیشتووی ووڵاتانی نادۆست نین بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانەکان کەڵک وەربگرێت.
🔸هەرچەشنە دەستدرێژییەک بۆ سەر سەروەت و سامانی ڕووسیا لەلایەن یەکیتی ئەورووپاوە دەبێت ببێتە هۆی داوای قەرەبووکردنەوەی زیانەکان لە دژی یۆرۆکلێر و بەلجیکا لە هەر دەسەڵاتێکی دادوەری دا.