دۆزینەوە و لەناوبردنی توونێلێکی چەند سەد مەتری حەماس لە خان یوونس لەلایەن سوپای ئیسرائیل ەوە
سوپای ئیسرائیل بە بڵاوکردنەوەی چەند گرتە ڤیدیۆیەك ڕایگەیاندووە کە توونێلێکی ژێر زەوی بە درێژایی سەدان مەتر لە خان یوونس دۆزراوەتەوە و لەناوبراوە.
لەناو توونێلەکەدا سێ شوێنی نیشتەجێبوون و کۆگایەکی چەک دۆزراوەتەوە کە بریتین لە ٤٥ نارنجۆک و ٣٥ مەخزەن و ١٠ تفەنگ و ڕاكێت و ئارپیجی و بۆمبی خۆكوژی و جلیقەی سەربازی.
ئەمە جارێکی دیکە دەیسەلمێنێت کە گرووپی تیرۆریستی حەماس سوود لە توونێلی ژێرزەمینی بۆ هەڵگرتنی چەک و ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی سەربازی لەناو هاووڵاتییانی مەدەنیدا كەڵك وەردەگرێت، سیاسەتێک کە تێچوویەكی مرۆیی قورسی بۆ خەڵکی غەززە هەبووە.