پەیامی کورد ... دیپلۆماتکاری باڵای ڕووسیا دەڵێت، ڕووسیا بە نیازە تاوانبارانی جەنگی کیێڤ سزا بدات
🔸ڕۆدیۆن میرۆشنیک، نێردەی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا بۆ تاوانەکانی ڕژێمی کیێڤ، پێش یادی ٨٠ ساڵەی دادگایی کردنی نورنبێرگ، ڕایگەیاند: ڕووسیا ئیرادەی سیاسی هەیە بۆ لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی کیێڤ و سزادانی تاوانبارانی جەنگی ئۆکراین.
🔸دادگاکانی نورنبێرگی سەرکردە باڵاکانی ئاڵمانی نازی لە کۆشکی دادپەروەری نورنبێرگ لە ٢٠ی تشرینی دووەمی ١٩٤٥ تا ١ی تشرینی یەکەمی ١٩٤٦ بەڕێوەچوو.