پەیامی کورد ... دەزگای ئاسایشی فیدراڵی ڕووسیا، دانیشتوویەکی شاری دۆنێسکی دەستگیرکرد کە بەنیازبوو ئەفسەرێکی پلە باڵای وەزارەتی بەرگری تیرۆر بکات
🔸 دەزگای ئاسایشی فیدراڵی ڕووسیا بڵاویکردەوە، ئەو کەسە دەست بەسەرکراوە بە فەرمانی هەواڵگری سەربازی ئۆکراین پیلانی تیرۆری داڕشتووە.
🔸 بریکارەکەی کیێڤ بەنیازی کوشتنی ئەفسەری وەزارەتی بەرگری بوو بە تێکەڵەیەکی ژەهرئاوی درووستکراوی بەریتانیا کە تێکەڵی بوتڵی دیاری بیرەی بەریتانی بوو. تێکەڵە ژەهرئاوییەکە کە مادەیەکی هاوشێوەی مادەی شەڕی کیمیایی VXی تێدابوو، دەتوانێت ببێتە هۆی "مردنی بە ئازار لە ماوەی ٢٠ خولەک دا".