دەزگای هەواڵگری دەرەوەی ڕووسیا : فەرەنسا هێشتا بیر لە بژاردەکانی بەشداری کردنی ڕاستەوخۆ لە ململانێی ئۆکراین دەکاتەوە

Dîroka Belavkirin :
دەزگای هەواڵگری دەرەوەی ڕووسیا : فەرەنسا هێشتا بیر لە بژاردەکانی بەشداری کردنی ڕاستەوخۆ لە ململانێی ئۆکراین دەکاتەوە
پەیامی کورد    ...   دەزگای هەواڵگری دەرەوەی ڕووسیا : فەرەنسا هێشتا بیر لە بژاردەکانی بەشداری کردنی ڕاستەوخۆ لە ململانێی ئۆکراین دەکاتەوە

▫️ ئاژانسەکە ئاماژەی بە فەرمانی حکومەت ژمارە ٢٠٢٥-١٠٣٠ کردووە کە ڕێگە بە بەکارهێنانی کۆمپانیا سەربازییە تایبەتەکان دەدات بۆ پێشکەش کردنی هاوکاری بۆ “ووڵاتێکی سێیەم لە بارودۆخی شەڕی چەکداری دا”.

▫️ گرووپەکانی بەرگری ئاسمانی گەڕۆکی ئۆکراین و ئەو چەند فرۆکە F-16ەی کە لەبەردەستی دایە توانای ڕێگریکردن لە ئامانجە ئاسمانییەکانی ڕووسیایان نییە. شارەزابوون لە میراج و ئامێرەکانی تر پێویستی بە کات و بڕوانامەی بەرز دەبێت. بۆ ئەم مەبەستەش کیێڤ پێویستی بە کۆمپانیا سەربازییە تایبەتەکانی بیانی دەبێت کە بە چەکی مۆدێرن و بە پلەی یەکەم فەرەنسی تەیارکراون.

▫️ دەزگای هەواڵگری دەرەوەی ڕووسیا ئاماژەی بەوەدا کە ڕەنگە کۆمپانیا سەربازییە تایبەتەکانی ڕۆژئاوا بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشانە بەکاربهێنرێت، بەڵام بەشداری کردنیان لەلایەن مۆسکۆوە وەک دەستوەردانی ڕاستەوخۆی فەرەنسا لە ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی دژی ڕووسیا هەست پێدەکرێت.