عێراق حووسییەکانی یەمەن و حیزبۆڵڵای لوبنانی خستە لیستی تیرۆرەوە

Dîroka Belavkirin :
عێراق حووسییەکانی یەمەن و حیزبۆڵڵای لوبنانی خستە لیستی تیرۆرەوە
پەیامی کورد   ...    عێراق حووسییەکانی یەمەن و حیزبۆڵڵای لوبنانی خستە لیستی تیرۆرەوە

ڕۆژنامەی وەقائیعی عێراقی، بە ژمارە 4848 کە لە 17ی مانگی ڕابردوو دەرچووە، بەڵگەنامەیەکی فەرمیی بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا حکوومەتی فیدراڵی عێراق، گرووپی حیزبۆڵڵای لوبنان و حووسییەکانی یەمەنی خستووەتە لیستی تیرۆرەوە.

بە گوێرەی ئەو بەڵگەنامەیە، گرووپی حیزبۆڵڵا بە زنجیرەی ژمارە 18 و حووسییەکانی یەمەن بە زنجیرەی ژمارە 19 خراونەتە لیستی تیرۆرەوە. لە خانەی (زانیاری دیکەدا) نووسراوە"بەشداربوون لە کردەی تیرۆریستی دا" ئەمەش ڕێکارە یاسایی یەکانی وەک سڕکردنی سەرچاوەی دارایی، ڕێگری لە هاوکاری دارایی یان بە گوێرەی یاسا عێراقییەکان و پابەندییە نێودەوڵەتییەکانیان دەکرێت.

ئەم هەنگاوەی حکوومەتی عێراق وەڵامدانەوەی بڕیاری لیژنەی سڕکردنی دارایی گرووپە تیرۆریستەکانە بە گوێرەی یاسای بەرەنگاربوونەوەی سپی کردنەوەی پارە و پشتیوانی دارایی تیرۆر، ژمارە 39ی ساڵی 2015.
ئەمە گۆڕانێکی گەورەیە لە سیاسەتی عێراق بەرانبەر بەو گرووپانە و هەستیارییەکی گەورە لە هەل ومەرج و پێگەی نێودەوڵەتی و هەرێمی عێراق درووست دەکات.