زێلێنسکی : مانەوەی ڕێژیمی ئێران پەیامێکی مەترسیدار بۆ دیکتاتۆرەکان دەنێرێت

Dîroka Belavkirin :
زێلێنسکی : مانەوەی ڕێژیمی ئێران پەیامێکی مەترسیدار بۆ دیکتاتۆرەکان دەنێرێت
پەیامی کورد    ...   زێلێنسکی : مانەوەی ڕێژیمی ئێران پەیامێکی مەترسیدار بۆ دیکتاتۆرەکان دەنێرێت

ڤۆلۆدێمیر زێلێنسکی سەرۆک کۆماری ئۆکراین هۆشداری دا کە ئەگەر ڕێگە بدەن ڕێژیمی ئێران لە دەسەڵات دا بمێنێتەوە، تەنیا پەیام و وانەیەکی مەترسیدار بۆ دیکتاتۆرەکانی دیکەی جیهان دەنێرێت.

جەختی لەوە کردەوە:
"پەیامەکە ئەوەیە کە ئەگەر بە پێی پێویست خەڵك بکوژیت، دەتوانیت لە دەسەڵات دا بمێنیتەوە".

زێلێنسکی بە ئاماژەدان بە سەرکوت و کوشتار و پێشێلکاری بەربڵاوی مافی مرۆڤ لە ئێران جەختی کردەوە کە نەرمی نواندنی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەگەڵ ئەم جۆرە حکوومەتانە نەک هەر نابێتە هۆی کۆتایی هێنان بە تووندوتیژی، بەڵکوو هانی دیکتاتۆرەکان بۆ درێژەدان بە تاوان و سەرکوتکردن دەدات.

ئەم لێدوانانە لە کاتێک دایە کە سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان لە ئێران بەردەوامە و نیگەرانییەکان سەبارەت بە بێ هەڵوێستی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە بەرامبەر پێشێلکارییە گەورەکانی مافی مرۆڤ زیادی کردووە.