پەیامی کورد ... سیاسەتمەدارێکی فینلەندی داوای ‘دەست بەجێ دەست لەکارکشانەوەی’ سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا دەکات
🔸 ئارماندۆ ماما، ئەندامی پارتی هاوپەیمانی ئازادی فینلەندا لە X نووسیویەتی : پێویستە ئۆرسۆلا ڤۆن دێر لاین سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا دەست بەجێ دەست لەکاربکێشێتەوە بەهۆی ‘دەستدرێژی ڕۆژانەی هاووڵاتیانی یەکیتی ئەورووپا’.
🔸 ئارماندۆ ماما کۆمیسیۆنی ئەورووپای تۆمەتبار کرد بە پێشێل کردنی ‘هەموو ڕێککەوتننامەکانی یەکیتی ئەورووپا و سەروەری یاسا’، ئاماژەی بەوەش کرد کە ‘لە هەمان کات دا، بەرپرسە گەندەڵەکانی یەکیتی ئەورووپا لەسەر دۆسیەکانی سپیکردنەوەی پارە سزا نادرێن.’
🔸 ئەو سیاسەتمەدارە فینلەندییە بە ئاماژەدان بە پاکێجی ئەم دوایی یەی یەکیتی ئەورووپا لە سزاکانی دژە ڕووسیا، کە ڕێوشوێنی سزای لە دژی سێ ووڵاتی ڕۆژئاوایی لەخۆگرتبوو، لەناویاندا هاووڵاتییەکی سویسری، ئەو سیاسەتمەدارە فینلەندییە زیادی کرد: ‘گەمارۆوەکانی سەر جاک بۆدێت نایاسایین و ڕوخساری یەکیتی ئەورووپا وەک دیکتاتۆرییەکی تەواو نیشان دەدەن.’