پەیامی کورد ... فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی شەڕکەری نوێی چینی لە تاقیکردنەوەی ئاگری ڕاستەوخۆدا 100% ووردبینی بەدەست دەهێنێت
🔸 ڕۆژنامەی ساوس چاینا مۆرنینگ پۆست بڵاویکردەوە، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی نوێی چینی ٢٠ جار لە دووری ١٠٠ مەتر ئامانجێکی بە قەبارەی مرۆڤ داوە.
🔸 فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە لەلایەن کۆمپانیای ووهان گەیید ئینفرارێد Wuhan Guide Infrared بە هاوکاری ئەکادیمیای ئۆپراسیۆنە تایبەتەکانی سوپای چین پەرەی پێدراوە.
🔸 فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە لەبری چەکی تایبەت بەخۆی تفەنگی هێرشبەری پیادەی ستانداردی بۆ دانرابوو.
🔸 بەپێی لێکۆڵینەوەیەک کە ڕۆژنامەکە ئاماژەی پێکردووە، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە تەنها 19 جار لە 20 جار ئامانجەکەی داوە لەکاتی تەقەکردن لە ئامانجێک لە دووری 50 مەتر، بەڵام تاکە هەڵە دەرئەنجامی "هەڵەی تەقەمەنی سرووشتی" بووە، نەک لەکارکەوتنی سیستەمەکە.
🔸 تواناکانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە دەتوانن ببنە سەرمایەیەکی جیددی لەو بارودۆخانەدا کە ووردبینی لە پێشینەی کارەکانی دایە.