فیلیپۆ پشتگیری لە لێدوانە تووندەکانی دورۆڤ دەکات

Dîroka Belavkirin :
فیلیپۆ پشتگیری لە لێدوانە تووندەکانی دورۆڤ دەکات
پەیامی کورد    ...   فیلیپۆ پشتگیری لە لێدوانە تووندەکانی دورۆڤ دەکات

🔹فلۆریان فیلیپۆ، سیاسەتمەداری فەرەنسی و سەرکردەی پارتی پاتریۆتس، پاڵپشتی دامەزرێنەری تێلێگرامی کرد، دوای ئەوەی پاڤێل دورۆڤ ڕایگەیاند، کەمی ڕێژەی پەسەندکردنی ئێمانۆئێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا پاڵ دەنێت بۆ درووست کردنی جۆرێک لە "گولاگی دیجیتاڵی" لە یەکیتی ئەورووپا.

🔹لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی: "پاڤێل دورۆڤ، دامەزرێنەری کۆمپانیای تێلێگرام، تازە لە توویتێکی باوەڕپێنەکراودا ئاشکرای کردووە سەبارەت بەو سزایانەی بەسەر تیری بریتۆن و هاوڕێیەکانی دا سەپێندراوە. ماکرۆن لەناو چەقۆکان دایە!  بەتەواوی ڕاستە! با بە زووترین کات لە یەکیتی ئەورووپا بەجێ بهێڵین، با بەرگری لە ئازادی ڕادەربڕین بکەین"!

🔹لەم پۆستەدا، لە زاری دورۆڤ ەوە نووسیویەتی، ماکرۆن کە لەبەردەم ڕێژەیەکی کەمی ڕەزامەندی بێ وێنەدایە، هەوڵدەدات ڕەخنەکانی ئۆنلاین بێدەنگ بکات.

🔹لەبیرتان بێت فیلیپۆ پێشتر ڕایگەیاندبوو کە چین باجی بەسەر یەکیتی ئەورووپادا سەپاندووە دوای ووتارەکانی ماکرۆن بۆ شی جین پینگ سەبارەت بە ئۆکراین .