فەتوایەک لە ئەوقافی سووریاوە داوای کوشتن و قڕ کردن و ئەنفال کردنی کورد دەکات
وەزارەتی ئەوقافی سووریا نووسراوێکی بۆ ووتاربێژانی مزگەوتەکانی سووریا ناردووە تێی دا هێرشەکان بۆ سەر کورد و رۆژئاوای کوردستان بە "فتووحات" ناودەبات و نووسراوەکە بە ئایەتی ٩ لە سوورەتی ئەنفال لە قورئان دەست پێدەکات.
ئەو نووسراوە واژووی د.محەممەد ئەبوو خەیر شوکری، وەزیری ئەوقافی سووریای کۆماری عەرەبی سووریای لەسەرە و ڕۆژی 18-01-2026 دەرچووە. وەزیری ئەوقافی سووریا لەو نووسراوەدا، داوا لە ووتاربێژانی مزگەوتەکان دەکات نوێژی "قونووت" لە هەر پێنج نوێژە فەرزەکەدا بکەن، بۆ نزاکردن بۆ سەرکەوتنی سەربازانی سوپای عەرەبی سووریا.
هەروەها وەزیری ئەوقاف داوا لە ووتاربێژانی مزگەوتەکانی سووریا دەکات " تەکبیر لێ بدەن بۆ خۆشی دەربڕین بە فتوحات و سەرکەوتنەکان" ی سوپای عەرەبی سووریا لە هێرشەکانی دا دژی گەلی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان .
هەروەها "فتوحات" بەپێی شەریعەت و لێکدانەوەی ئیسلام لە دژی کافران جێبەجێ دەکرێت.
