ڕاپۆرتەکان : کەنەدا بیر لە ناردنی هێزەکانی بۆ گرینلاند دەکاتەوە لە نێوان مەشقەکانی ناتۆدا
🔸گڵۆب ئەند مەیل بە پشت بەستن بە بەرپرسانی باڵای حکوومەتی کەنەدا بڵاوی کردەوە، کەنەدا بیر لە ناردنی گرووپێکی بچووکی سەربازی بۆ گرینلاند دەکاتەوە بۆ بەشداری کردن لە مانۆڕە سەربازییەکانی ناتۆ بە سەرکردایەتی دانیمارک وەک نیشاندانی هاودەنگی لەگەڵ دانیمارک.
🔸بەپێی ڕاپۆرتەکە، هێزە چەکدارەکانی کەنەدا چاوەڕوانی ڕەزامەندی کۆتایی مارک کارنی سەرۆک وەزیرانی کەنەدان. ئەگەر پەسەند بکرێت، ئەوا سەربازەکان دەتوانن هەر لەم هەفتەیەدا جێگیر بکرێن.
🔸ڕۆژنامەی گڵۆب و مەیل ئاماژەی بەوە کردووە کە لە ئێستادا کەنەدا فڕۆکەی جەنگی CF-18 و هەلیکۆپتەرێکی کۆرمۆرانتی Cormorant لە گرینلاند هەیە لە چوارچێوەی مەشقێکی نۆراد NORAD کە ئەمریکا بەشداری تێدا دەکات.