قالیباف : ئەمریکا دەبێت دەرئەنجامەکانی دەستدرێژی بۆ سەر ئێران قبووڵ بکات

Dîroka Belavkirin :
قالیباف : ئەمریکا دەبێت دەرئەنجامەکانی دەستدرێژی بۆ سەر ئێران قبووڵ بکات
پەیامی کورد   ...   قالیباف : ئەمریکا دەبێت دەرئەنجامەکانی دەستدرێژی بۆ سەر ئێران قبووڵ بکات

🔸سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە ووتارێکی پێش فەرماندا ڕایگەیاند :

💬 دوابەدوای دان پێدانانی ڕاشکاوانە لەلایەن سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە بە بەرپرسیارییەتی ڕاستەوخۆی دەستدرێژی ئیسرائیل لەدژی ئێران کە پێشێلکارییەکی ڕوونی یاسا نێودەوڵەتییەکان و میساقی نەتەوە یەکگرتووەکان و سەروەری نەتەوەیی وڵاتەکەمانە.

بە ناوی نەتەوەی ئازیز و بەڕێزی ئێران ەوە، ئەم کارە قێزەونە بە تووندترین شێوە ئیدانە دەکەم و ڕایدەگەێنم کە دەوڵەتی ئەمریکا دەبێ دەرئەنجامە یاسایی، سیاسی و سەربازییەکانی ئەم دەستدرێژییە ئاشکرایە، کە بووەتە هۆی شەهیدبوونی ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییانمان، بە پێی یاسا نێودەوڵەتییەکان، قبووڵ بکات.

💬 نەتەوەی ئێران، بە یەکگرتوویی و دەسەڵاتەوە، لە بەرامبەر هەر هەڕەشەیەکدا دەوەستێتەوە و دەستدرێژکاران لە بەرامبەر کارە شەڕئەنگێزییەکانیان لێپرسینەوە دەکات.