پەیامی کورد ... لیندسی گراهام : ڕێژیمی مەزهەبی نازی سفەت و مرۆڤ کوژی ئێران و ڕێککەوتنی ئەتۆمی دادپەروەرانە لە یەک ڕستەدا ناگونجێن
سیناتۆر لیندسی گراهام، یەکێک لە ڕەخنەگرانی کۆماری ئیسلامی، لە پۆستێکی ڕاشکاوانەدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی "ڕێژیمی مەزهەبی نازی سفەت و مرۆڤ كوژی ئێران" و چەمکی "ڕێكکەوتنی ئەتۆمی دادپەروەرانە" لە یەک ڕستەدا جێگایان نابێتەوە.
جەختیشی لەوە کردەوە: خۆپیشاندەرانێك کە هەزارانیان لە کاتی سەرکوتکردنی خوێناوی ناڕەزایەتییەکاندا گیانیان لەدەستداوە، بەدوای ڕێککەوتنی ئەتۆمی بۆ ڕزگارکردنی ئایەتۆڵڵاکان ناگەڕێن؛ ئەوان خوازیاری کۆتایی هێنان بە ڕێژیمی سەرکوتکەری ئایەتوڵڵاکانن تا بتوانن بە ئازادی و بەبێ ترس بژین.
گراهام لە کۆتایی پەیامەکەیدا ڕوو لە خەڵكی ئێران نووسیویەتی: درێژە بە ناڕەزایەتی بدەن، هاوکاری لە ڕێگایە.