لەشكركێشی بەرفراوانی هێزە سەركوتكەرەكانی کۆماری ئیسلامی بۆ ئاودانان
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بە لەشكركێشی بەرفراوانی هێزە سەركوتكەرەكانی کۆماری ئیسلامی بۆ ئاودانان دەکەن؛ هەوڵێکی ڕوون بۆ بێ دەنگکردنی ئەو خەڵکەی کە ئەمڕۆ ئازایانە وەستانەوە. ڕژیم کە لە خرۆشانی ئاودانان ترساوە، جارێکی دیکە پەنای بۆ زمانی هەمیشەیی خۆی: هەڕەشە، گەمارۆ و سەركوت بردووە.
ئاودانان تەنیا نییە؛ ئەم هێرشە هێرش بۆ سەر تەواوی ڕاپەڕینی جەماوەرییە. پێویستە خەڵکی ئێران بزانن کە ڕێژیم بۆ شکاندنی بەرخۆدان شارێکی کردووەتە ئامانج. ڕای گشتی، ڕاگەیاندن و ویژدانی بەئاگا، ئێستا زیاتر لە هەر كاتێك پێویستە چاویان لەسەر ئاودانان بێت.
ڕژیم دەیەوێت بە هێزی چەک شارەکە بێدەنگ بکات، بەڵام ئەزموونەکان دەریانخستووە کە ئیرادەی گەل بە لەشكركێشی ناشکێت. ئاودانان هێمای خۆڕاگرییە و ئەم بەرخۆدانەش ووڵامێکی ڕوون بە دیکتاتۆر دەداتەوە.