پەیامی کورد ... مارگۆت والسترۆم : پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە فەرمی ڕایبگەێنێت کە کۆماری ئیسلامی لە چاوی خەڵکی ئێراندا مەشرووعییەتی نییە
مارگۆت والسترۆم، وەزیری دەرەوەی پێشووی سوید بە ئاماژەدان بە هەڵوێستی ئەم دوایی یەی بەشێک لە ووڵاتان، داوای کرد کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە فەرمی ڕابگەێنێت کە کۆماری ئیسلامی لە چاوی گەلی ئێران دا شەرعیەتی نییە.
ناوبراو ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی بەفرانباری ١٤٠٤ لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی کە ئاڵمانیا و ئوسترالیا بە ڕوونی ڕایانگەیاندووە کە حکوومەتی ئێران لە چاوی خەڵکی ئێران دا شەرعیەتی نییە و ووڵاتانی دیکەش دەبێ هەڵوێستێکی هاوشێوە بگرنەبەر. والسترۆم ئاماژەی بەوەش کرد، پێشبینی دەکات سوید و یەکیتی ئەورووپا لە زووترین کات دا بە فەرمی هەڵوێستێکی لەو شێوەیە ڕابگەێنن.
وەزیری دەرەوەی پێشووی سوید هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە یەکیتی ئەورووپا پێویستە دەست بەجێ سوپای پاسداران وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی بخاتە لیستی تیرۆرەوە و باڵوێزەکانی لە ئێران ەوە بانگهێشت بکاتەوە و ڕێگەچارەی کردەیی بۆ یارمەتیدانی خەڵکی ئێران بۆ دەست ڕاگەیشتن بە ئینتەرنێتی ئازاد لەبەرچاو بگرێت.
ناوبراو پشتیوانی نێودەوڵەتی بۆ گەلی ئێران بە پێویست زانی و خوازیاری گرتنەبەری ڕێوشوێنی سیاسی و دیپلۆماتیکی چارەنووسسازتر لەدژی کۆماری ئیسلام