پەیامی کورد ... مایك هاكبی : دۆناڵد ترامپ بەڵێنەکانی سەبارەت بە ئێران جێ بەجێ دەکات
مایک هاکبی لە چاوپێکەوتنێک دا لەگەڵ کەناڵی١٢ی ئیسرائیلی ڕۆژی شەممە ١١ی ڕێبەندان، ڕایگەیاند کە سەرۆکی ئەمریکا کەسێک نییە هەڕەشەی بێ بنەما بکات.
ناوبراو سەبارەت بە بەڵێنەکەی ترامپ بە خەڵکی ئێران ووتی : بەو كەسانە دەڵێم کە دەڵێن هیچ کردارێکمان لێ نەبینیوە و ئەویش بەڵێنەکەی نەبردووەتە سەر، بە ووردی گرینگی بە قسەکانی سەرۆک بدەن و بە جیددی وەریبگرن. ئەو بەڵێنەکەی جێبەجێ دەكات."
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئاژانسە هەواڵدەرییە جۆراوجۆرەکان ڕاپۆرتی زۆریان لەسەر بژاردەکانی ترامپ بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆماری ئیسلامی بڵاوکردەوە.