میدیاکانی ئیسرائیل شەڕی ئێران نزیک ڕادەگەێنن

Dîroka Belavkirin :
میدیاکانی ئیسرائیل شەڕی ئێران نزیک ڕادەگەێنن
پەیامی کورد   ...   میدیاکانی ئیسرائیل شەڕی ئێران نزیک ڕادەگەێنن

 میدیاکانی ئیسرائیلی نزیکبوونەوەی هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران ڕادەگەێنن و ترامپ یش جەخت لە توانای ووڵاتەکەی بۆ شکست پێهێنانی تاران دەکاتەوە.
ڕۆژنامەی "یەدیعووت ئاحارانووت" لە زاری بەرپرسێکی وڵاتەکەیەوە ئاشکرای کردووە کە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران نزیکە.
بەپێی زانیارییەکانی ئەو ڕۆژنامەیە، دۆناڵد ترامپ مەیلی بەرەو ئەنجامدانی هێرشی سەربازی هەیە لە دژی ئێران.
تەلئەڤیڤ ئامادەکارییەکانی بۆ ئەگەری کردنەوەی بەرەی نوێی شەڕ بە تەواوەتی کۆتایی پێهێناوە.
ترامپ لە نووسینێکدا ڕایگەیاندووە کە ئەگەر لەگەڵ ئێران نەگەنە ڕێککەوتنی ئەتۆمی، ئەوە ڕۆژێکی زۆر خراپ بۆ ئەو ووڵاتە دەبێت.
سەرۆکی ئەمریکا ئەو هەواڵانەی ڕەتکردەوە کە گوایە هۆشداری پێدرابێت لەبارەی مەترسییەکانی ئۆپراسیۆنی سەربازی و پێی وایە شکستپێهێنانی تاران ئاسانە.
هەواڵگری ئیسرائیل پێی وایە توانا سەربازییەکانی ئێستای ئەمریکا تەنها بەشی چوار بۆ پێنج ڕۆژ هێرشی چڕ دەکات.
تەنانەت بە گەیشتنی کەشتی فڕۆکەهەڵگری "یوو ئێس ئێس جیراڵد ئاڕ فۆرد"، توانا سەربازییەکانی ئەمریکا تەنها بەشی هەفتەیەک هێرش دەکات.