نێچیرڤان بارزانى و وه‌زیرى ده‌وڵه‌تى ئاڵمانیا بۆ كاروبارى ده‌ره‌وه کۆبوونه‌وه‌

Dîroka Belavkirin :
نێچیرڤان بارزانى و وه‌زیرى ده‌وڵه‌تى ئاڵمانیا بۆ كاروبارى ده‌ره‌وه کۆبوونه‌وه‌
پەیامی کورد   ...  نێچیرڤان بارزانى و وه‌زیرى ده‌وڵه‌تى ئاڵمانیا بۆ كاروبارى ده‌ره‌وه کۆبوونه‌وه‌

چوارشەممە 2026/2/25  نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە د. جێزا ئەندریاس ڤۆن گایەر، وه‌زیرى ده‌وڵه‌تى ئاڵمانیا بۆ كاروبارى ده‌ره‌وه و شاندێکی یاوەری کرد.

لە کۆبوونەوەیەکدا، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ئاڵمانیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، دوایین پێشهاته‌کانی دۆخی سیاسی عێراق و هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی هەولێر ـ بەغدا و دۆخی ناوچه‌که‌، تاوتوێ کران.

شاندی میوان دووپاتیان کردەوە کە ئاڵمانیا بە بایەخەوە سەیری سەقامگیری عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات و خواستی ووڵاته‌که‌یان بۆ به‌رده‌وامی هاوکاری هاوبەشیان لە بوارە جیاوازەکان دا، ده‌ربڕی.

لای خۆیەوە سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سوپاسی هاوکاری و پشتگیرییەکانی ئاڵمانیای بۆ هەرێمی کوردستان له‌ هه‌موو بواره‌کاندا کرد، هەروەها جەختی لە گرینگی چارەسەرکردنی ئاشتییانه‌ی کێشەکان و پاراستنی ئارامی ناوچەکە کردەوە.

هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسییه‌کانی داعش، دۆخی سووریا و چەند پرسێکی جێی بایەخی هەردوولا، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو کە باڵیۆزی ئاڵمانیا لە عێراق و کونسووڵی گشتییان لە هەرێمی کوردستان، ئامادەی بوون.