پەیامی کورد ... مینیاپۆلیس لە ژێر ئاگردایە؛ فەرماندەی دەوریەی سنوور لە کار لابردرا
بەرپرسانی ئەمریکا دەڵێن گریگۆری بۆڤینۆ، فەرماندەی دەوریەی سنووری ئەمریکا، بەم زووانە ناوچەی مینیسوتا / مینیاپۆلیس بەجێ دەهێڵێت و لە فەرماندەیی ڕاستەوخۆی ئۆپراسیۆنەکانی ئەوێ دوور دەخرێتەوە
ئەم بڕیارە دوای ڕەخنەی تووند دێت لەسەر ووڵامدانەوەی ئەو بۆ تەقەکردنە کوشندەکەی ئەلێکس پریتی لەلایەن بریکارەکانی فیدراڵی یەوە، ڕووداوێک کە تێیدا پەرستارێکی چاودێری چڕ لە کاتی ئۆپراسیۆنێکی جێبەجێ کردنی یاسادا لە شاری مینیاپۆلیس کوژرا.