پەیامی کورد ... ڕێككەوتنی ئەمریكا و ئیسرائیل بۆ ئەگەری ئەنجامدانی هێرشی خێرا و بەهێز بۆ سەر ئێران
کەناڵی ١٤ی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە، ئەمریکا و ئیسرائیل ڕێککەوتوون کە ئەگەر پێویست بکات هێرشی خێرا و بەهێز لەدژی ئێران ئەنجام بدەن.
بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، بێرد کووپەر، فەرماندەی (سێنتکام) ڕۆژی یەکشەممە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای سەربازی ئیسرائیل بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی دۆخی ئێران و ڕێكارەكان كۆبوونەوە. شەوی هەمان ڕۆژ، ووردەکارییەکانی کۆبوونەوەکە بڵاوکرایەوە، دەریخست كە ئامادەبووان بۆچوونی هاوشێوەیان هەبووە و لەسەر بەردەوامیدان لە هاوکاری نێوان هەردوولا ڕێككەوتوون.
ئەمریکا ڕایانگەیاند، ئامادەیی تەواو بۆ هەنگاونان دژی ئێران پێویستی بە کات و ئامادەكاری هەیە، بەڵام ئەمریکا هەمیشە بۆ ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی تایبەت ئامادەیە.
بە گوێرەی زانیارییەكان ئەمریكا زیاتر تەركیزی لەسەر ئەو كەسانەیە كە زیانیان بە كەسانی مەدەنی و ناڕازییان گەیاندووە.
هەروەها ڕایگەیاند ئەمریکا پابەندە بە پاراستنی هاوپەیمانەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەتایبەت ئیسرائیل و ڕێگە نادات زیانیان پێ بگات.