پەیامی کورد ... نیۆیۆرک تایمز : تاران هەر ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئەمریکا ڕەت دەکاتەوە
ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز بڵاویکردەوە، جیاوازییە بنەڕەتییەکان بە شێوەیەکی کاریگەر دانووستانە تایبەتەکانیان وەستاندووە و هیچ پێشکەوتنێک بەدی نەهاتووە.
واشینتۆن زۆرترین داواکاری کردووە:
کۆتایی هەمیشەیی بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم ، سنووردارکردنی تووند بۆ بەرنامەی مووشەکی بالیستیک وەستاندنی تەواوەتی پشتیوانی لە گروپە بە وەکالەتە تیرۆریستەكان (حەماس، حیزبۆڵڵا، حووسییەکان)
کاربەدەستانی ڕێژیم ئەم داواکاریانەیان بە “قبووڵ نەکراو” ناوبردووە و هەر ڕێککەوتنێکیان ڕەتکردووەتەوە.
لە کاتێکدا ئەمریکا هاوكات ئامادەیی سەربازی خۆی لە ناوچەکەدا بەهێزتر کردووە، هەڵسەنگاندنی دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەمریکا دەریدەخات کە؛
هەرچەندە هێرشی ئەم دوایی یە بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی کۆماری ئیسلامی زیانی گەورەی گەیاندووە، بەڵام هێشتا ڕێژیم بە دەستڕاگەیشتن بە یەدەگی شاراوەی یۆرانیۆمی پیتێندراو دەتوانێت هەڕەشەی ئەتۆمی زیندوو بکاتەوە.