هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر کێڵگەی غاز لە هەرێمی کوردستان

Dîroka Belavkirin :
هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر کێڵگەی غاز لە هەرێمی کوردستان


ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان کێڵگەی غازی کۆر مۆر لە هەرێمی کوردستان عێراقی کردە ئامانج، بەو هۆیەوە بەگوێرەی دەسەڵاتدارانی ناوچەکە "بەتەواوی پێدانی غاز بۆ وێستگەکانی کارەبا ببڕێت".
وەزارەتەکانی سامانە سروشتییەکان و کارەبا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، "کاتژمێر 11:30 شەو، دامەزراوەی کێڵگەی کۆرمۆر لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە هێرشی کراوەتە سەر، لە ئەنجامدا دابینکردنی غازی تەواو بۆ وێستگەکانی کارەبا پچڕا".
وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان، ئومێد ئەحمەد ڕوونیکردەوە، "لە ئەنجامی هێرشەکەدا کارەبا بە نزیکەی دوو هەزار و 600 مێگاوات لە کۆی 4 هەزار مێگاوات دابەزیوە، ئەمەش کاریگەری لەسەر دابینکردنی کارەبای هاووڵاتیان هەبووە، بەتایبەتی بۆ وێستگەکانی کارەبای غاز".
ئەحمەد ئاماژەی بەوەشکرد، نزیکەی 80%ی کارەبای نیشتمانی لە هەرێم پچڕاوە کە زیاتر لە 6.5 ملیۆن کەسی تێدا نیشتەجێیە.
بەپێی ئاژانسی فرانس پرێس، سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاندووە، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە "تانکەکانی هەڵگرتنی غازی کردووەتە ئامانج"، لە ئەنجامدا "تەقینەوەیەکی گەورە و دواتر ئاگرێکی گەورە ڕوویدا".
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە تا ئێستا ڕوون نەبووەتەوە کە ئایا هیچ زیانێکی گیانی هەبووە یان نا.
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لە بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکردووە، "کاتژمێر 11:30 خولەکی شەوی چوارشەممە، کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە پارێزگای سلێمانی کەوتە بەر هێرشێکی خیانەتکارانە، لە ئەنجامدا یەکێک لە تانکە سەرەکییەکانی عەمبارکردنی ئەم کێڵگە غازە گرنگە سووتێنرا. هیچ زیانێکی گیانی نەبووە. ئەم هێرشە هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆ بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی گەلی عێراق دروست دەکات و کردەوەیەکی تیرۆریستی جددی پێکدەهێنێت کە ئامانج لێی". ڕێگریکردن و دواخستنی هەوڵەکان بۆ چەسپاندنی سەقامگیری ئاسایش و ئابووری".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "ئەم هێرشە کاردانەوەی نەرێنی لەسەر تۆڕی کارەبا بە تایبەتی لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی هەیە و زیان بە سامان و سەرچاوەکانی وزەی وڵات دەگەیەنێت". لە درێژەدا ئاماژەی بەوە کردووە کە "ئەوانەی لەپشت ئەم هێرشانەوەن سزای دادپەروەرانەی خۆیان وەردەگرن، ڕێکاری یاسایی یەکلاکەرەوەش بەرامبەر ئەو کەسانە دەگیرێتەبەر کە تێوەگلاون لەم کارە خیانەتکارانە و ترسنۆکانە".