پەیامی کورد ... کرێملین: مۆسکۆ هیچ زانیارییەکی سەبارەت بە دانووستانەکانی ئەمریکا و ئۆکراین و ووڵاتانی ئەورووپی لە ژنێڤ بەدەست نەگەیشتووە
▫️ دیمیتری پێسکۆڤ وتەبێژی کرێملین ڕایگەیاند، مۆسکۆ نازانێت لە کاتی ئەو پەیوەندیانەدا چ پلانێک داڕێژراوە.
▫️ جەختیشی لەوە کردەوە کە کرێملین نایەوێت لە ڕێگەی ڕاگەیاندنەکانەوە باسی پلانی ئەمریکا بۆ ئۆکراین بکات، چوونکە بە مەحاڵ و نەشیاوی دەزانێت.
لێدوانەکانی دیکەی پێسکۆڤ ووتەبێژی کرێملین :
▫️ بڕیارە پاشنیوەڕۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی نێوان پووتین و ئەردۆغان ئەنجام بدرێت.
▫️ کرێملین پێی باشە پشت بە زانیاری فەرمی ببەستێت سەبارەت بە پلانی ئەمریکا بۆ ئۆکراین و ئامادە نییە ڕاپۆرتە میدیایی یەکان لەم بارەیەوە بەراورد بکات.
▫️ ڕووسیا بە کراوەیی ماوەتەوە بۆ پەیوەندی و دانووستان لەگەڵ ئەمریکا.
▫️ مۆسکۆ هیچ زانیارییەکی لەبارەی ئەگەری سەردانەکەی زێلنسکی بۆ واشینتۆن لە جەژنی سوپاسگوزاری دا نییە.