پەیامی کورد ... وێنەی ئەو باەهەڵگرانەی کە تەرمی کوژراوانی خۆپیشاندنەکانی ئەم دوایی یەی ئێرانی ئێدایە
ڕیزی كامیۆنی هەڵگری تەرمی گیان بەختكردووانی كەهریزەك؛ بەڵگەیەكی هەمیشەیی لە تاوانەکانی کۆماری ئیسلامی دژ بە مرۆڤایەتی
ئەم وێنەیە، ڕیزی درێژی كامیۆنی ساردخانەدارن، لە دەرچوونی پزیشکی دادوەری کەهریزەك – یەکێک لە ترسناکترین بەڵگەكانی كۆمەڵكوژی ١٤٠٤.
دەیان هەزار تەرمی قوربانییانی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانبار کە بە گوللەی جەنگی و تیری خەلاس و سەرکوتی دڕندانە کوژران، بەم شێوەیە کەڵەکە کران و گواسترانەوە.
ئەم وێنەیە بۆ هەمیشە هاوار دەكات کە : کۆماری ئیسلامی تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی ئەنجام داوە.