پەیامی کورد ... پەیجی فەرمی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا پاداشتی ١٥ میلیۆن دۆلاری بۆ ئاشکراکردنی تۆڕی دارایی سوپای پاسداران
پەیجی فەرمی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بە زمانی فارسی
پاداشتی ١٥ میلیۆن دۆلاری بەرنامەی “پاداشت بۆ دادپەروەری”ی ئەمریکا بۆ ئاشکراکردنی تۆڕی دارایی سوپای پاسداران
بەرنامەی “پاداشت بۆ دادپەروەری”ی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، خەڵاتی تا ١٥ میلیۆن دۆلاری بۆ دەست خستنی زانیاری لەسەر تۆڕی دارایی سوپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی و قۆڵی دەرەوەی ووڵاتی سوپای قودس دابین كردووە. ئامانجی ئەم بەرنامەیە تێکدانی میکانیزمەکانی دارایی سوپای پاسداران و فشاری زیاترە بۆ سەر ئەو ڕێکخراوە کە لە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییە بیانییەکانی ئەمریکادایە