پەیامی کورد ... کرێملین : کاتی ئەوە هاتووە ئاشکرای بکەین کە کێ لە پشت تەقینەوەکانی نۆرد ستریمەوە بووە و لێپرسینەوە لە بەرپرسیارەکان بکرێت
دیمیتری پێسکۆڤ ووتەبێژی کرێملین ئاماژەی بەوەدا کە پێشتر زانراوە کێ لە پشت تەقینەوەکانی نۆرد ستریمەوە بووە .
بەپێی بەڵگەنامەیەک کە ڕۆژی پێنجشەممە لە ماڵپەڕی دادگای باڵای ئاڵمانیا بڵاوکراوەتەوە، دادگاکە بە ئەگەرێکی زۆر دەزانێت کە ئەفسەری پێشووی هێزە چەکدارەکانی ئۆکراین کە لە ئیتاڵیا دەستگیرکراوە و ڕادەستی ئاڵمانیا کراوە، پێشتر بە سێرگی کوزنتسۆڤ ناسراوە، بە ناوی حکوومەتەوە بۆری نۆرد ستریم تێک دابێت.