ژمارەی کوژراوانی خۆپیشاندانەکانی ئەم دوایی یە تا ئێستا گەیشتە سێ هەزار و ٤٢٨ کەس 

Dîroka Belavkirin :
ژمارەی کوژراوانی خۆپیشاندانەکانی ئەم دوایی یە تا ئێستا گەیشتە سێ هەزار و ٤٢٨ کەس 
  • ژمارەی کوژراوانی خۆپیشاندانەکانی ئەم دوایی یە تا ئێستا گەیشتە سێ هەزار و ٤٢٨ کەس 

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران کە بنکەکەی لە ئۆسلۆی پایتەختی نۆروێژە، ڕایگەیاندووە لانیکەم سێ هەزار و ٤٢٨ خۆپیشاندەر بە تەقەی هێزە سەرکوتكەرەکانی ڕێژیمی ئێران کوژراون و هەزارانی دیکەش بریندار بوون.

ئەو ڕێکخراوی مافی مرۆڤە هەروەها ئاماژەی بەوە کردووە کە ژمارەی ڕاستەقینەی ئەو خۆپیشاندەرانەی کە لە کاتی ناڕەزایەتییەکان دا کوژراون، دەکرێت زۆر لەوە زیاتر بێت.

بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتە، لە کاتی خۆپیشاندانەکان دا زیاتر لە دە هەزار خۆپیشاندەر دەستگیر کراون و ئەوەی لەوەش کارەسات بارترە ئەوەیە کە بەکرێگیراوانی سەرکوتكەر "تەقە"یان لە بریندارانی سەر شەقام و ناوەندە پزیشکییەکان کردووە.

هەروەها ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران هۆشداری داوە لە ئەگەری لەسێدارەدانی بەکۆمەڵی خۆپیشاندەرانی دەست بەسەرکراو دوای بەڕێوەچوونی "دادگاکانی نمایشی" و داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردووە "بۆ پشتیوانی لە گەلی ئێران و پێشگرتن لەو جۆرە تاوانانە" هەنگاو بنێن.