ژەنەڕاڵێکی خانەنشین کراوی سەعوودیە : بارودۆخی وڵاتانی کەندئاو سەقامگیرە و بە تەواوی سەلامەتە سەرەڕای گرژییە ناوچەییەکان
🔹غانم ئەلقەحتانی، ژەنەرالی خانەنشین کراوی سەعوودیە ڕایگەیاند : ئێمە ڕەتی دەکەینەوە هەر جۆرە کۆچێکی بەکۆمەڵی هاووڵاتیان یان دانیشتووانی ئەو ووڵاتە، و ئەو دەنگۆیانەش دوورن لە ڕاستییەوە،.
🔹ئێمە دووپاتی دەکەینەوە کە سەرکردەکانی GCC حیکمەت و ئەزموونیان هەیە بۆ ڕێگریکردن لە مەترسییەکان. شانشینی سەعوودیە و هاوپەیمانەکانی لە هەوڵی ئەوەدان کە ئەمریکا دەرفەتێک بۆ چارەسەری دیپلۆماسی لەگەڵ ئێران بدات و پڕۆسەی کەم کردنەوەی پەرەسەندن ئاسانکاری بکات.
🔹ئاماژەی بەوەش کرد : "سیاسەتەکانی 46 ساڵی ڕابردوو تەنها گۆشەگیری و کێشەی بۆ هێناون. بەرنامەی ئەتۆمی گەرەنتی ئاسایش و سەقامگیری ناکات، باشترە ڕێڕەو بگۆڕێت و پەیوەندی لەگەڵ دراوسێیەکانی دا بگەڕێتەوە".