سەرۆکوەزیرانی پێشووی گرینلاند : ئەگەر ئەمڕۆ دەبوایە لە نێوان ئەمریکا و دانیمارک دا یەکیان هەڵبژێرین، ئەوە دانیمارکمان هەڵدەبژارد
🔹کۆپیک کلیست، سەرۆکوەزیرانی پێشووی گرینلاند ڕایگەیاندووە : "گرینلاند بۆ فرۆشتن نییە، بەڵکوو داهاتووی پەیوەستە بە واشینتۆنەوە، چوونکە واشینتۆن هێشتا هەوڵی دەست بەسەرداگرتنی ئەو دوورگەیە دەدات".
🔹کلایست ووتی: "مانۆڕە پلان بۆ داڕێژراوەکانی ناتۆ لە گرینلاند نەیتوانیوە گومانەکان لەسەر چارەنووسی دوورگەکە کەمبکاتەوە، چوونکە واشنتۆن ئاماژەی ناکۆک دەنێرێت سەبارەت بە ڕۆڵی هاوپەیمانییەکە لە ئەگەری دەست بەسەرداگرتنی دوورگەکە."
"ئەوەی سەرۆکی ئەمریکا وتوویەتی دەتوانرێت بە چەند شێوەیەک تێبگەین. ووتی [بۆ واشینتۆن] هەڵبژاردن هەیە لەنێوان گرینلاند و ناتۆ. وە دواتر ووتی ناتۆ دەبێت یارمەتی ئەمریکا بدات بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی گرینلاند."
🔹ئەو هەروەها ووتی : هیوادارم [ناتۆ] بەردەوام بێت و بێ گومان ئەمریکا داگیرکاری گرینلاند نەکات.”
🔹دوای کۆبوونەوەیەک لە کۆشکی سپی، وەزیرانی دەرەوەی دانیمارک و گرینلاند دانیان بەوەدا نا کە دانووستانەکان نەیانتوانیوە ئیدارەی ترامپ لە هەوڵەکانی بۆ لکاندنی گرینلاند بزوێنن. لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی دا جەختیان لەوە کردەوە کە یەکپارچەیی خاکی گرینلاند وەک هێڵی سوور دەمێنێتەوە.
کلیست ووتی : پێم وایە دوای کۆبوونەوەی دوێنێ، نیگەرانییەکان کەمێک کەمبوونەتەوە. ئاماژەی بەوەش کردووە، “مەبەستم ئەوەیە بڕیار دەدەین پێکەوە بمێنینەوە و باسی پچڕاندنی پەیوەندییەکان لەگەڵ دانیمارک یان هەر شتێکی تر نەکەین”.
کلیست جەختی لەوە کردەوە کە گرینلاند و دانیمارک لەسەر قەیرانەکە لەیەکتر نزیک بوونەتەوە. "سەرۆک وەزیرانمان ووتی ئەگەر ئەمڕۆ پێویست بکات لە نێوان ئەمریکا و دانیمارکدا هەڵبژێرین، ئەوا دانیمارک هەڵدەبژێرین. وە من پشتگیری حکوومەت دەکەم."
بەڵام ئەوە بەو مانایە نییە کە دوورگەکە سەربەخۆیی لە درێژخایەندا ناوێت: "دەبێت کۆمەڵگا بنیات بنێین و دەبێت دەنگدەران لەسەر سیاسەتی دەرەوە و شتی دیکە پەروەردە بکەین".