کاروانێکی ٣٠ بارهەڵگری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی گەیشتە حەسەکە

Dîroka Belavkirin :
کاروانێکی ٣٠ بارهەڵگری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی گەیشتە حەسەکە
  • کاروانێکی ٣٠ بارهەڵگری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی گەیشتە حەسەکە

سەرچاوە خۆجەیی یەکان دوێنێ سێشەممە ڕایانگەیاند، کاروانێکی هاوکاری و پشتیوانی هێزەکانی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان ەوە و لە ڕێگەی دەروازەی سنووری "وەلید"ەوە هاتووەتە ناو خاک و بەرەو بنکە سەربازییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێکەوتووە.

سەرچاوەکان ڕوونیان کردەوە کە کاروانەکە نزیکەی ٣٠ بارهەڵگر بووە، کە سندووقی داخراو، کەرەستەی لۆژیستیکی و سووتەمەنی، لەگەڵ کەلوپەلی سەربازی و تەکنیکییان هەڵگرتبوو. ئاماژەیان بەوەش کرد کە کاروانەکە بە ڕێگای نێودەوڵەتی دا ڕۆیشتووە تا گەیشتووەتە بنکەی "قەسرەک" کە لە گوندەواری حەسەکە و لە نێوان هەردوو شاری تەل تەەمر و قامیشلۆدا هەڵکەوتووە.

سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەش داوە کە ئەم ناردنی هێز و کەرەستانە لە چوارچێوەی ئەو پشتیوانییە بەردەوامە دایە کە هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی پێشکەشی بنکەکانی خۆیانی دەکەن لە ناوچەکەدا، هاوکات لەگەڵ بەردەوامی ڕاهێنانە سەربازییە هاوبەشەکان لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات، بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئامادەباشی بۆ شەڕ و پاراستنی ناوچەکە لە بەرانبەر هێرشی شانەکانی ڕێکخراوی داعش.