کوژرانی سێ ئەندامی دیکەی حیزبۆڵڵای لە باشووری لوبنان لە لایەن ئیسڕائیل ەوە

Dîroka Belavkirin :
کوژرانی سێ ئەندامی دیکەی حیزبۆڵڵای لە باشووری لوبنان لە لایەن ئیسڕائیل ەوە
پەیامی کورد   ...   کوژرانی سێ ئەندامی دیکەی حیزبۆڵڵای لە باشووری لوبنان لە لایەن ئیسڕائیل ەوە

ئاویخای ئێدرعی وتەبێژی ئەرتەشی ئیسرائیل لە هەژماری خۆی لە توڕی کۆمەڵایەتی "ئێکس"دا نووسیویەتی: "لە ئاکامی دوو هێرش بۆ سەر ناوچەی بەرعشییەت و شەعبا سێ ئەندامی حیزبۆڵڵا کراونەتە ئامانج و لەنێو براون".

بەپێی ئەو ڕاگەێندراوەی "ئێدرعی" یەکێک لەو ئەندامانەی حیزبۆڵڵا لە نۆژەنکردنەوەی ژێرخانە سەربازییەکانی ئەو گرووپەدا ڕۆڵی گێڕاوە و  دوو ئەندامی دیکەش لە قاچاخی چەک وچۆڵ و دابینکردنی کەرەستەی سەربازی بۆ ئەو گرووپە چالاک بوون.

هەروەها هەواڵدەرییەكانی لوبنان، سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە ١٧ی خەزەڵوەر، هەواڵی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئۆتۆمبێلێكی تایبەتی حیزبۆڵڵا لەڕێگەی سێ بۆمبەوە بڵاو کردەوە.

پێشتریش ئەرتەشی ئیسرائیل تەنیا لە یەک حەفتەدا زیاتر لە ٨ ئەندامی حیزبۆڵڵای کردبووەوە ئامانج و بەپێی ڕاگەێندراوی ئەرتەشی ئیسرائیل ئەندامانی ئەو گرووپە، لە نۆژەنکردنەوەی ژێرخانە سەربازییەکان و توانا هێرشبەرییەکانی حیزبۆڵڵا ڕۆڵی سەرەکییان ببوو.