گەمارۆوە نوێیەكانی وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا بۆ سەر ئێران

Dîroka Belavkirin :
گەمارۆوە نوێیەكانی وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا بۆ سەر ئێران
گەمارۆوە نوێیەكانی وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا بۆ سەر ئێران

وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا ڕایگەیاند؛ لە كاتێكدا كە ڕێژیمی ئێران درێژە بە سەركوتی خۆپیشاندەرانی ئاشتی خواز دەدات و بە داخستنی ئامانجداری ئینتەرنێت هەوڵ دەدات تاوانەکانی لە دژی گەلی ئێران پەردەپۆش بكات، فشارەکان لەسەر “ناوگانی سێبەر”ی ڕێژیم زیاتر بووە.

بەگوێرەی ڕاگەێندراوەکە، دامەزراوەی بەرپرسی جێبەجێ کردنی سزاکانی وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا، نۆ کەشتی و کۆمپانیای پەیوەندیداری كردووەتە ئامانج، تۆڕێک کە سەدان ملیۆن دۆلاری نەوت و بەرهەمە نەوتییەکانی ئێرانی گواستووەتەوە بۆ بازاڕەکانی دەرەوە. ئامانجی ئەم هەنگاوە سنووردارکردنی سەرچاوە دارایی یەکانی ڕێژیم و تێکدانی تۆڕەکانی دەور لێدانەوە لە سزاکانە.