دەست بەسەر كردنی چوار هاووڵاتی دیكەی كورد لە سەقز و ئیلام
ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١ی بەفرانباری ساڵی ١٤٠٤، هیوا تاتایی و سەید هێمن حسێنی، دوو هاووڵاتی کوردی خەڵکی سەقز، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەست بەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.
هەروەها ڕۆژی شەممە ٢٠ی بەفرانباری ١٤٠٤، دوو هاووڵاتی کورد بە ناوەکانی وەحید لەتیفی نژاد و یەزدان عەزیزی خەڵکی ئیلام، لە كاتی ناڕەزایەتیەکانی خەڵک لەم شارە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەست بەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.