یەکیتی ئەورووپا ٢١٠ ملیار یۆرۆی ڕووسیا بە بلۆك كراوی دەهێڵێتەوە

Dîroka Belavkirin :
یەکیتی ئەورووپا ٢١٠ ملیار یۆرۆی ڕووسیا بە بلۆك كراوی دەهێڵێتەوە
پەیامی کورد    ...    یەکیتی ئەورووپا ٢١٠ ملیار یۆرۆی ڕووسیا بە بلۆك كراوی دەهێڵێتەوە

ووڵاتانی ئەندام لە یەکیتی ئەورووپا  بڕیاریاندا ٢١٠ملیار یۆرۆی ڕووسیا بە بلۆک کراوی بهێڵننەوە، جەختیان کردەوە، بەردەوام دەبن لە دابین کردنی تێچووی شەڕی ئۆکراین لەو پارە بلۆک کراوانەی ڕووسیا، ئەمەش لە کاتێکدایە مۆسکۆ دەڵێت، ئەورووپییەکان ڕووبەڕووی لێکەوتەی ترسناک دەبنەوە.

کایا کالاس، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیتی ئەورووپا  ڕایگەیاند، ووڵاتانی یەکیتی ئەورووپا  بڕیاریان داوە پارەکانی ڕووسیا بۆ ماوەیەکی نادیار بە بلۆک کراوی بهێڵننەوە، ووتیشی: دەبێت ڕووسیا قەرەبووی تەواوی زیانەکانی ئۆکراین بکاتەوە.

کایا کالاس، جەختی کردەوە، یەکیتی ئەورووپا  بەردەوام دەبێت لە زیادکردنی فشارەکان بۆ سەر ڕووسیا تاوەکوو پڕۆسەی دانووستانەکان بە جیددی وەربگرێت.

ئانتۆنیۆ کۆستا سەرۆکی ئەنجوومەنی ئەورووپا دووپاتی کردەوە، سەرکردەکانی یەکیتی ئەورووپا بەڵێنیان داوە لە بلۆک کردنی سەروەت و سامانی ڕووسیا بەردەوام بن، تا ئەوکاتەی مۆسکۆ کۆتایی بەشەڕ دەهێنێت و بەرپرسیارییەتی قەرەبووکردنەوەی زیانەکان لە ئەستۆ دەگرێت.