تۆم باراك : بەچڕی كاردەكەین بۆ درێژكردنەوەی وادەی ئاگربەستی گەڕەكانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە
"شەڕڤانانی كورد نەكشاونەتەوەو تائێستا دۆخەكە ئارامە"
تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریكا لە سووریا دەڵێت : ئەمریکا پێشوازی لە ئاگربەستی کاتی لە گەڕەکی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیەی حەلەب دەکات.
باراك لە سەكۆی "ئێكس" نووسیویەتی: بە چڕی کاردەکەین بۆ درێژکردنەوەی ئاگربەست لە حەلەب بۆ دوای ئەو وادەيەی دیاری کراوە کە کاتژمێر ٩:٠٠ی بەیانی کۆتایی دێت، سوپاسی حکوومەتی سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکراتی کوردستان و دەسەڵاتدارانی ناوخۆیی و كەسایەییتەكان دەکەین بۆ دان بەخۆداگرتنیان، کە ئەم ئاگربەستە پێویستییەیان هێنایە بوون.
پێشتر وەزارەتی بەرگری سووریا ئاگربەستی لە ئەشرەفیە و شێخ مەقسوود و بەنی زەید لە شاری حەلەب راگەیاند، لە کاتژمێر ٣:٠٠ی بەرەبەیانی ئەمڕۆوە كەوتە بواری جێبەجێكردن تا كاتژمێر (9)ی ئەم بەیانییە.