ئاکسیۆس بڵاویکردەوە کە ترامپ و ناتانیاهوو لە ٤ی شوبات لە کۆشکی سپی کۆدەبنەوە.

ئاکسیۆس بڵاویکردەوە کە ترامپ و ناتانیاهوو لە ٤ی شوبات لە کۆشکی سپی کۆدەبنەوە.
پەیامی کورد    ...   ئاکسیۆس بڵاویکردەوە کە ترامپ و ناتانیاهوو لە ٤ی شوبات لە کۆشکی سپی کۆدەبنەوە.

دوابەدوای ئەو هەواڵانەی ئەم دواییە، بڕیارە بێنیامین ناتانیاهوو ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە ٣ی شوباتی ٢٠٢٥ سەردانی کۆشکی سپی بکات و لەگەڵ دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا کۆببێتەوە.
لەم دیدارەدا ترامپ ڕایگەیاند کە پرسی پێکهێنانی دەوڵەتی فەلەستینی تاوتوێ دەکات. لێدوانەکانی ترامپ ئاماژەن بۆ ئامادەیی ئەو بۆ گەڕان و ئەگەری پێشخستنی دانووستانەکانی ئاشتی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین.
کۆبوونەوەکە لە کاتێکدایە کە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕووبەڕووی چەندین ئاستەنگ بووەتەوە، لەوانە قەیرانی مرۆیی لە غەززە و گرژییە سیاسییەکانی ووڵاتانی دراوسێ. هەندێک سەرچاوەی هەواڵ باسیان لەوە کردووە کە ترامپ بە نیازە لەم کۆبوونەوەیەدا ڕێگاچارە بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی ئێستا بخاتەڕوو.

بە سەرنجدان بە هەستیاری و ئاڵۆزییەکانی ئەم دانووستانانە، پێشبینی دەکرێت ئەم کۆبوونەوەیە کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر پرۆسەی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەبێت. ووردەکاری زیاتر و ئەنجامی کۆبوونەوەکە دوای ئەنجامدانی کۆبوونەوەکە بڵاودەکرێتەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە ماڵپەڕی ئەکسیۆس بڵاویکردەوە کە ترەمپ و ناتانیاهوو لە ٤ی شوبات (١٦ی شوبات) لە کۆشکی سپی کۆبوونەوە.

ئەم بابەتە 11 جار خوێندراوەتەوە