پەیامی کورد ... دەرکردنی فەرمی کۆماری ئیسلامی لە گۆڕەپانی ئاسایشی جیهانی ؛ دەرگای کۆنفرانسی ئاسایشی میوونشن بەڕووی ئێران دا داخرا
لە درێژەی پەرەسەندنە نێودەوڵەتییەكان بۆ پەراوێزخستنی کۆماری ئیسلامی، کۆنفرانسی ئاسایشی میوونشن بە هەڵوەشاندنەوەی بانگهێشتنامەکانی بەرپرسانی ئێران، جارێكی دیكە پەیامێكی ڕوونی بۆ تاران نارد:
سەرکوتکردنی خوێناوی خەڵک، بەهای قورسی هەیە و پێشێل کارانی مافی مرۆڤ لە بەناوبانگترین کۆڕ و کۆبوونەوە جیهانییەکان دا جێگەیان نییە.
کۆنفرانسی ئاسایشی میوونشن بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی بانگهێشتنامەی عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێرانی بۆ کۆنفرانسی ٢٠٢٦ دا.
ئەم هەنگاوە بە هۆی سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییە بەربڵاوەکانی ئێران بووە.
ئەم كۆبوونەوەیە کە لە ڕۆژانی ١٣-١٥ی فوریەی ٢٠٢٦ بەڕێوەدەچێت، بە یەکێک لە گرینگترین کۆبوونەوە جیهانییەکانی بواری ئاسایش دادەنرێت.
ئاڵمان پێشتریش دژایەتی لەگەڵ بانگهێشتی بەرپرسانی ئێران كردبوو و سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییەکانی بە هۆكاری ئەو دژایەتییە زانیبوو، ناڕەزایەتییەك كە دەوترێت لەو ماوەیەدا بە هەزاران کەس کوژراون.
ئەم بڕیارە زیادبوونی فشاری سیاسی و پەراوێزخستنی دیپلۆماسییە لەسەر کۆماری ئیسلامی ئێران لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، بەتایبەتی لە دوای سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییە ناوخۆییەکان