پەیامی کورد ... کەنەدا : هاووڵاتییەکی کەنەدی لە کاتی سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییەکان لە ئێران “بە دەستی دەسەڵاتدارانی ئێران” کوژراوە
ئانیتا ئاناند، وەزیری دەرەوەی کەنەدا ڕایگەیاند، هاووڵاتییەكی كەنەدی لە كاتی سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییەكان لە ئێران گیانی لە دەست داوە. لە بەیاننامەکەی ناوبراودا هاتووە کە ئەو كەسە "لە ئێران بە دەستی دەسەڵاتدارانی ئێران کوژراوە" و حکوومەتی کەنەدا لە پەیوەندیدایە لەگەڵ بنەماڵەکەی و هاوخەمی قووڵی خۆی دەربڕیوە. تا ئێستا ناسنامەی ئەو هاووڵاتییە و ووردەکارییەکانی چۆنیەتی و کاتی ڕووداوەکە بڵاونەکراوەتەوە.
ئاناند لە پەیامەکەی دا جەختی لەوە کردەوە کە ناڕەزایەتییە ئاشتی خوازانەكەی خەڵكی ئێران کە خوازیاری بیستنی دەنگیان لە بەرابەر سەرکوت و پێشێلکارییە بەردەوامەکانی مافەکانی مرۆڤ بووە، بووەتە هۆی “بێ بایەخ کردنی ئاشکرا بە ژیانی مرۆڤ” و داوای لە کۆماری ئیسلامی کرد ئەم تووندوتیژییە ڕابگرێت.