ئاگرکەوتنەوە لە کەشتییەکی نەوتهەڵگری کووەیتی لە بەندەری دوبەی بەهۆی هێرشی ئێران ەوە

ئاگرکەوتنەوە لە کەشتییەکی نەوتهەڵگری کووەیتی لە بەندەری دوبەی بەهۆی هێرشی ئێران ەوە

PeyamaKurd - ئاگرکەوتنەوە لە کەشتییەکی نەوت هەڵگری کووەیتی لە بەندەری دوبەی بەهۆی هێرشی ئێران ەوە

ئاژانسی هەواڵی فەرمی کووەیت (کونا) سێشەممە ڕایگەیاند، هێرشێکی ئێران بووەتە هۆی کەوتنەوەی ئاگر لە کەشتییەکی نەوتهەڵگری کووەیتی لە بەندەری دوبەی.

ئاژانسەکە لە زمان "دامەزراوەی پێترۆڵی کووەیت"ەوە بڵاویکردەوە: "کەشتییە زەبەلاحەکەی نەوتی خاوی کووەیتی بە ناوی (سالمي) لە ناوچەی 'مەخطاف' لە بەندەری دوبەی لە ئیمارات، ڕووبەڕووی ئامانج گرتنێکی ڕاستەوخۆ و ناڕەوای ئێران بووەتەوە."
ئاژانسی (کونا) ئاماژەی بەوەش کردووە، هێرشەکە زیانی ماددی بە کەشتییەکە گەیاندووە و بووەتە هۆی کەوتنەوەی ئاگر لەسەر پشتی کەشتییەکە، لەگەڵ هەبوونی ئەگەری دزەکردنی نەوت بۆ ناو ئاوەکانی دەوروبەری، بەڵام جەختی کردەوە کە "هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە و ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ كراوە”.