پەیامی کورد...تۆمارکردنی هەزار و 360 ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لە هەولێر
بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر ئاماژەی بە ڕووداوەکانی ساڵی ڕابردووی ئاگرکەوتنەوە و خنکانی لە سنووری پارێزگای هەولێر کرد.
سەرکەوت کاڕەش، وتەبێژی بەرگری شارستانیی هەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا گوتی: "لە ساڵی ڕابردوودا هەزار و 360 ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە تۆمار کراون کە 469 ڕووداویان لەناو شار بوون و 308یان ڕووداوی سووتانی ئۆتۆمبێل و 115 حاڵەت ڕووداوی غاز بووە، هەروەها 644 ڕووداو بەهۆی کارەباوە بوون.
گوتیشی: بەهۆی ڕووداوەکانەوە 38 هاووڵاتی مردوون و 21 هاووڵاتییش خنکاون، 169 هاوڵاتی بریندار بوون و 115 کەسیش ڕزگار کراون.
وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر گوتیشی: لە تەمەنی حکوومەتی هەرێمدا کابینەی نۆیەم زۆرترین ئۆتۆمبێلی بەرگریی شارستانیی دابین کردووە، تەنها بۆ هەولێر 20 ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوەی گەورەی ستاندەری جیهانی و 50 مێکزمینمان بۆ دابین کراوە کە توانای گەیشتنیان بە شوێنە سەختەکان و ڕێڕەوە تەسکەکان هەیە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە