پەیامی کورد … نێچیروان بارزانی سەرەخۆشی لە قوربانیانی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لە نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب دەکات
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئامادەیی نەخۆشخانەکانی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی بریندارانی نەخۆشخانە سووتاوەکەی بەغدا، رادەگەیەنێت.
شەوی شەممە ٢٤ی نیسانی ٢٠٢١، ئاگرێکی گەورە لە نەخۆشخانەی ئیبن خەتیبی تایبەت بە چارەسەرکردنی تووشبووانی کۆرۆنا لە بەغدا کەوتەوە و بەهۆیەوە لانی کەم ٢٧ کەس گیانیان لەدەست دا و نزیکەی ٣٠ی کەسی دیکەش بریندار بوون.
ئەمڕۆ یەکشەممە٢٥ی نیسان، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا، سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانییانی رووداوەکە کردووە و هیوای شیفای بەپەلەی بۆ برینداران خواستووە.
لە راگەیەندراوەکەیدا، نێچیرڤان بارزانی وێڕای نیشاندانی ئامادەیی نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی بریندارانی رووداوەکە، داوای لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکان و لێپێچینەوە لە کەمتەرخەمییەکانی کردووە.
دەقی راگەیەندراوەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
ڕووداوى به‌ئازار و دڵته‌زێنى ئاگركه‌وتنه‌وه‌ى شه‌وى ڕابردوو له نه‌خۆشخانه‌ى ئيبن ئه‌لخه‌تيبى تايبه‌ت به نه‌خۆشه‌كانى كۆرۆنا له به‌غدا كه تيايدا ده‌يان كه‌س گيانيان له ده‌ست دا و بريندار بوون، هه‌موومانى هه‌ژاند.
پرسه و سه‌ره‌خۆشيى قووڵم ئاراسته‌ى خانه‌واده و كه‌سوكارى قوربانيان و ته‌واوى گه‌لى عێراق ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوبه‌شى خه‌م و په‌ژاره‌يانم. له خواى مه‌زن داواكارم گيانيان به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و شيفاى به‌په‌له بۆ برينداران بنێرێت.
هه‌رێمى كوردستان به هه‌موو شێوه‌يه‌ك ئاماده‌ى هه‌موو هاوكارييه‌كى پێويسته و نه‌خۆشخانه‌كانى به ته‌واوى ئاماده‌ن بۆ پێشوازيكردن له بريندارانى ڕووداوه‌كه و پێشكه‌شكردنى هه‌موو چاودێرييه‌كى پزيشكيى پێويست.
لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كان ده‌بێ هۆكاره‌كانى كه‌وتنه‌وه‌ى ئاگره‌كه ئاشكرا بكه‌ن و لێچينه‌وه له هه‌ر كه‌مته‌رخه‌مييه‌كدا بكرێت و له هه‌موو شوێنێك ئه‌وپه‌ڕى ڕێكاره‌كانى سه‌لامه‌تى بگيرێنه‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ى جارێكى ديكه ڕووداوى وا دڵته‌زێن له هيچ شوێنێكى وڵات دووباره نه‌بنه‌وه.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2021/4/25
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە