PeyamaKurd - ئیسرائیل هێرشی کردە سەر گرووپێکی چەکدار لە باشووری لوبنان/ حیزبۆڵڵا : ئێمە بە ئاگربەست پابەند بووین
سوپای ئیسرائیل ڕایدەگەێنێت، گروپێکی چەکداریان لە نزیک پێگەکانیان لە ناوچەی ئەمنیەتی باشووری لوبنان دەستنیشان کردووە و ئۆپراسیۆنێکیان لەدژی ئەو ئەنجام داوە.
لە بەیاننامەیەکدا کە لەلایەن ووتەبێژی سوپای ئیسرائیل ەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو کەسانە لە زنجیرە چیای عەلی تاهر چالاکییان کردووە و دوای دەستنیشان کردنیان کراونەتە ئامانج.
ئیسرائیل ئەم کارەی بە بەشێک لە سیاسەتی خۆی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە ئەمنییەکان زانیوە و جەختی لەوە کردووەتەوە کە لە ڕووبەڕووبوونەوەی ھەڕەشەكان بەردەوام دەبێت.
لە كاردانەوە بەوە، حیزبۆڵڵای لوبنان بەیاننامەیەکی فەرمی بڵاوکردەوە و هێرشەکەی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر خەڵکی سڤیل لە باشووری لوبنان شەرمەزار کرد و هێرشەکەی بە پێشێل کردنی ئاگربەست لەقەڵەم دا.
لە ڕاگەێندراوەکەدا هاتووە، ئەو کەسانەی کراونەتە ئامانج، خەریكی گەیاندنی هاوکاری و کردنەوەی ڕێگا داخراوەكانی ناوچەی نەبەتیە بوون.
حیزبۆڵڵا ڕایگەیاند، لە هێرشەکەدا دوو هاووڵاتی لوبنانی کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون. ئەو گرووپە هەروەها جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئەو کارەی ئیسرائیل پێشێل کردنی ڕێککەوتننامەی ئاگربەستە کە لە دوای جێ بەجێ کردنیەوە پێوەی پابەند بوون.