ئەمریكا: ئێران رێز لە سەروەریی عێراق ناگرێت

ئەمریكا: ئێران رێز لە سەروەریی عێراق ناگرێت

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، رایدەگەیەنێت، وا دەردەكەوێت، ئێران ڕێز لە سەروەرەیی عێراق ناگرێت، هەر بۆیە گوتی، "ئێمە بەرگریی لە هێزەكانمان و بەرژوەندییەكانمان دەكەین."

ئەمڕۆ سێشەممە 23/4/2024، ماسیو میلەر، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا، ئاماژەی بەوە كردووە، لە هێرشەكانی حزبوڵڵا بۆ سەر هێزەكانی ئەمریكا نیگەرانن.

گوتەبێژی وەزارەتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، روونی دەكاتەوە، ئەو دۆخە وا نیشان دەدات، ئێران ڕێز لە سەروەریی عێراق ناگرێت.

ماسۆ ملیەر، لە بارەی هێرشەكان حزبوڵڵا و ئێران بۆسەر هێزەكانیان هۆشداریی بە ئێران دا و گوتی، "پارێزگاری لە بەرژەوەندی و هێزەكانی خۆمان دەكەین."

شەوی یەكشەممە 21ی نیسان، چەند مووشەكێك لە عێراقەوە ئاراستەی بنكەی ئەمریكا لە ڕۆژهەڵاتی سووریا كرا.